نەخۆشخانەی رزگاری چیتر نەخۆشی کۆرۆنا وەرناگرێت



لە هەولیر نەخۆشخانەی بەناوبانگی "ڕزگاری" لەمەودوا وەک نەخۆشخانەیەک کە نەخۆشەکانی کۆرۆنا بگرێتە خۆی نامێنێت، لە سبەینێشەوە گشت بەش و شوێنەکانی پاکژدەکرێتەوە.

 

 
لە روونکردنەوەیەکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، نەخۆشخانەی دەڵێت " بەیانی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠ دەست دەکرێت بە پاکردنەوەی (تعقیم)کردنی گشت بەشەکانی نەخۆشخانە و نەخۆشخانەی ڕزگاری بۆ کۆڕۆنا نامێنێت".


  


نەخۆشخانەکە ئاسایی دەکرێتەو، لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە"دوای پشووی سەری ساڵ بە فەرمی گشت بەشەکان و نهۆمەکان و نەشتەرگەریەکان دەکرێنەوە لە پێشوازی نەخۆشان، بەڵام پێویستە لەکاتی سەردانکردن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکرێت."  


  
ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا زیاتر لە دوو هەفتەیە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، بەڵام لەسەر ئاستی ناوچەکەو ئەوروپا بەشێوەیەکی خەیاڵی مردن و تووشبوون بە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە. 

 


PM:09:44:25/12/2020