مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی عێراقەوە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردەوەو، رایگه‌یاند " داوای ئارامی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته ناو سه‌ركێشیه‌كی بێماناوه، ئاماده‌شین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند " ئاسایشی عێراق ئامانەتێكە و لەئەستۆماندایە، بێده‌نگی و ئارامی كارمان كردوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌ل و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان و سووپا به ده‌وڵه‌ت له‌كاتێكدا سه‌رپێچیكاران به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی متمانه‌یان لاوازكرد."
سەرۆک وەزیران راشیگه‌یاند" داوای ئارامی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان نەكەوێتە ناو سه‌ركێشیه‌كی دیكه‌ی بێماناوه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئاماده‌ین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات".
ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆخی ئەمنی عێراق لەبەردەم هەڕەشەی بارگرژیەکی گەورەدایە بەهۆی نزیکبوونەوەی رۆژی کووشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهندیس کە سێ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەکات.