دهۆک.. زیاتر لە ٢٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٨٦ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٨٦ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢٠ هەزارو ٢٠٠ هاوڵاتی ئێستاش ١١ هەزارو ٨٤٣ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 

PM:01:23:26/12/2020