بەپەلە.. داعش دەستی بەسەر ناحیەی "زاب"ی كەركوكدا گرت

چەكدارەكانی داعش دەستیان بەسەر ناحیەی زاب سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوكدا گرت‌و بەرەو ناحیەی رەشاد بەڕێوەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا لەهێرشی چەكدارەكانی داعش بۆ سەر ناحیەی زاب، هێزەكانی سوپای عێراق بێ تەقە شوێنەكانیان چۆڵ كرد‌و ئەو ناحیەیان رادەستی هێزەكانی داعش كرد.

بەوتەی سەرچاوەكە ئێستا ناحیەی زاب لە كۆنترۆڵی چەكدارەكانی داعشدایە‌و ئەو هێزانە بەرەو ناحیەی رەشاد كەوتوونەتە رێ كە ناحیەیەكی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركوكە.



PM:05:04:10/06/2014