زیاتر لە ٢٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ١٧٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ١٧٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢٠ هەزارو ٥٢٠ هاوڵاتی ئێستاش ١١ هەزارو ٦٤٥ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

PM:01:43:28/12/2020