لە شاری دهۆک ٢٦٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٦٣ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە نزیکی ٢١ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٦٣ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ٢١ هەزار و ٧٨٣ هاوڵاتی ئێستاش ١١ هەزارو ٤٤٦ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

PM:02:02:29/12/2020