پێشمەرگە کۆنترۆڵی بەنداوی موسڵ و رەبیعەی کرد

پێشمەرگە یەکەم جووڵەی خۆی کردو ئەمرۆ کۆنترۆڵێ بەنداوی موسڵ و خاڵی سنوری رەبیعەی کرد پاش پاشەکشەکردنی سوپای عێراق.

بەپێی هەواڵێکی باسنیوزی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان ھێزەکانی پێشمەرگە زۆر ئاسایی توانیویانە سنووری رەبیعە بگرنە دەست، دوای ئەوەی ھێزەکانی عێراقی چۆڵیان کردبوو، بە چۆڵکردنی خاڵێ سنوری رەبیعە لەلایەن سوپاس عێراقی، لەوێش ھێزی پێشمەرگەی کوردستان شوێنەکە دەگرنە دەست و ئێستا لەژێر پاسەوانی پێشمەرگەدایە.

بەپێی زانیاری باسنیوز ئێستا لە گەڕەکی تەحریر لە شاری موسڵ و چەند گەڕەکێکی دیش، ھێزەکانی پێشمەرگە جێگیربوون و پارێزگاری لە سەروماڵی خەڵکی دەکەن.

ماڵپەرکە ژمارەی چەکدارەکانی داعش کەهێرشیان کردۆتە سەر موسڵ بە ١٥٠٠ چکدار هەژمار دەکات.

 



PM:07:56:10/06/2014