کازمی شەش باڵوێزی وڵاتەکەی خانەنشین کرد

مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق شەش باڵیۆزی وڵاتەکەی خانەنشین کرد، هاوکات خزمەتی سێ باڵیۆزی دیكەشی درێژكردەوە.


بەپێی نووسراوێک کە بەراوری رۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی لەسەرەو، مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، تیایدا خانەنشینكردنی شەش باڵیۆزی پەسەندكرد كە لە تەمەنی یاسایی خانەنشیندا بوون.


هەروەها مستەفا كازمی بڕیاریداوە كە خزمەتی سێ باڵیۆزی دیكە درێژ بكرێتەوە، كە پێكهاتوون لە هەریەكە لە (ئەرشەد عومەر ئیسماعیل و محەمەد حەكیم عەبد عەلی و فەرید مستەفا كامیل). 


نووسراوەکە ببینە..
 


PM:08:59:30/12/2020