بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکاتەوە کە کە بینای بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت گواستراوەتەوە و لە ڕۆژی یەکشەممەوە بۆ ڕایکردنی کاروبارەکانیان سەردانیان بکەن. 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكاتەوە لە ڕۆژی یەك شەممەوە لە ڕێكەوتی (٢٠٢١/١/٣) لە كاتی سەردان كردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی یەكی پاسپۆرت بە مەبەستی مامەڵەی دەرهێنان و نوێ كردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت سەردانی بینای تازەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت بكەن لە بەرئەوەی بینای بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت گواستراوەتەوە.

لە ئاگادارییەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بینای تازەی پاسپۆرت چووەتە (گەڕەكی ٣٢ی پارك پشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەشی مۆڵەت پێدان (اجازە).



AM:09:31:02/01/2021