وێنە.. نوسەرێکی گەورەی ناسراوی عەرەب کۆچی دوایکرد

سیناریۆنووسی ناسراوی دیاری عەرەب (وەحید حامید) ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایکرد.

 

وەحید حامید نوسەر و سیناریۆنووسی ناسراوی عەرەب هەڵگری فیکرێکی پێشکەوتووخواز بووەو هەمیشە تەماشای " تیرۆر" ی وەک فیکر کردووەو ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە " ئیسلامی توندڕەو " پێش ئەوەی چەک هەڵگرتن بێت، فیکرە، هاوکات لە سیناریۆکانیدا باسی لە مەترسی ئیسلامی توندڕەو کردووە.

 

 ئەو نوسەرە گەورەیە  ئەمڕۆ شەممە ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە نەخۆشی لەتەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە قاهیرە گیانی لەدەستدا. 

 

وەحید حامید، نوسەرێکی گەورەی میسرییە سیناریۆی بۆ زۆربەی زنجیرە دراما عەرەبییەکان نوسیوەو ماوەی ٤٠ ساڵە بەیەکێک لە هەرە ناسراوترین نووسەرە دیارەکانی میسری و عەرەبی دادەنرێت. 



PM:09:14:02/01/2021