لە خورماتووەوە تا كەركوك هەندێك سوكە شەڕ روویداوە

‌دوزخورماتوو
لە خورماتوەوە تا كەركوك لە شەوی رابردوودا هێمن بووە تەنها لە خورماتو و سلێمان بەگ رووبەڕووبوونەوەیەك لەنێوان سوپای عێراق‌و داعشدا روویداوە، لەگوندی (عەرەبكۆ)ش لەنزیك شارۆچكەی داقوق هێزێكی پۆلیس‌و داعش چەند تەقەیەكیان لەیەك كردووە.
سەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند، شەوی رابردوو لەبەرەكانی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعشدا لەناوچەی خورماتوو و كەركوك هێمن بووەو تەنها ئەو دوو سوكە شەڕەبووە لە خورماتوو لەگوندی عەرەبكۆ.
لەڕووبەڕووبوونەوەكەی خورماتوودا، ناحیەی سلێمان بەگ كە دەكەوێتە 25كم خوار خورماتوەوە كەوتووەتە دەست داعش، بەپێی سەرچاوەكەی سپی میدیا دوو فەوجی عێراق لەوێ‌ بوون، فەوجێكیان هەڵهاتوون‌و فەوجێكی تریان پەنایان بردووەتە بەر پێشمەرگەو ئێستا بە كۆمەكی پێشمەرگە لەشوێنی خۆیان ماونەتەوە لە باشوری قەزای خورماتوو.



AM:10:18:11/06/2014