بێجی گیراو تکریتیش لەسەر کەناری تەسلیم بوونە

‌تکریت ئەرشیف
هێزەکانی داعش لەدوێنێ ئێوارە ١١-٦ ەوە بەرەو تکریت کەوتونەتە رێگاو پاش داگیرکردنی قەزای حەویجە، هێزەکانیان بێجیان کۆنترۆڵکردوو ئێستا بەهەندێک گەڕەکی تکریتدا بڵاوبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی تکتریت هێزیكی کەمی سووپای عێراقی لێ ماوەو پارێزگاکە لەکەناری تەسلیم بوونە، بەڵام ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی و هێزی سات لەشارەکەدا ماون و بڕیاری بەرگریان داوە.
ئەو ماڵپەرە باس لەوە دەکات کەفەوجێکی پاسەوانی پاڵاوگەی گەورەکەی بێجی لە دەوری پاڵاوگەکە جێگیرن لەگفتوگۆدان تا رێگایەکیان بۆ بکرێتەوەو پاڵاوگەکە رادەستی داعش بکەن. 



AM:11:17:11/06/2014