بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەو هاووڵاتیانەی پێناسەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی فسفۆریان هەیە پێویست ناكات مامەڵەی كارتی نیشتیمانی بكەن". 

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەکی دەست (سپی) کردووە تیایدا هاتووە، لەسەر بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق، لە ئێستادا تەنھا ئەم مامەڵانە دەکرێت:

١- مامەڵەی ھاوسەرگیری

 

٢- مامەڵەی جیابوونەوە

 

٣- مامەڵەی منداڵی تازە لەدایکبوو/ دەبێت منداڵەکە تەمەنی (3 مانگی ) تەواوکردبێت

 

٤- مامەڵەی مردن

 

٥- مامەڵەی تێکچوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی

 

٦- مامەڵەی ونبوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی

 

٧- ( صوره‌ قیدی ورقی) واتا تۆماری ٥٧

 

٨- ( صوره‌ قیدی ألکترونی) بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی کارتی نیشتیمانین

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەو هاووڵاتیەی پێناسەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی فسفۆری هەبێت لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم ئیشوكاری بۆ دەكرێت پێویست ناكات بچێت مامەڵەی كارتی نیشتیمانی بكات، چونكە بە بڕیاری بەغدا وەستاوە.



PM:09:01:04/01/2021