لە ماوەت و ژمارەیەک گوند خۆپیشاندانە

ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر قەزای ماوەت و ژمارەیەک خەڵکی گوندەکانی ئەو دەڤەرە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و رێگای سەرەکیان گرتوو نەیانهێشت قائیمقامی قەزاکە بڕواتە سەر کارەکەی.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ ی کانوونی دووەم بۆ دووەم رۆژە خەڵکی ماوەت بەهۆی کەمی پێدانی کەمی کارەباوە دەستیان بەخۆپیشاندان کردو رێگای سەرەکای شارۆچکەکەیان سلێمانی و چواردەورەکەیەوە بڕی، هەروەها چەندان گوندنیشینی تریش خۆپیشاندانیان بۆ هەمان مەبەست سازکرد.

 

خۆپیشاندەران دەڵێن سەرباری ئەوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر پێدانی کارەبایان پێکردوون بە ١٦ ئەمپێر بەو بەڵێنەی کە رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبایان پێبدەن، بەلآم ئێستا رۆژانە لە نێوان ٨ کاتژمێر تا ١٢ کاتژمێر کارەبایان پێدەدەن.

 

هەروەها خۆپیشاندەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوێنی دوی خۆپیشاندانەکەیان، شەش کەسیان بانگکراون بۆ ئاسایش بۆ لێپرسینەوەو دواتر ئازادیان کردوون.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵ خۆپیشاندان بەردەوامە و خەڵکی ناوچەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر داواکاریەکەیان.

 

 

 



AM:10:30:05/01/2021