هەریەک لە فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆیان لەسەر کاندیدی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیاند و دەڵێن" دەنگ نادەن بە کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان".
فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بۆ رایگشتیی ڕایدەگەیەنین کە دەنگ نادەین بە کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، هەروەک چۆن لەکاتی خۆشی‌دا دەنگمان بەم کابینەیە نەدا کە هەمو گیانی نغرۆی شکست و گەندەڵیی بوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێیانوایە دۆسێی نەوتی حکومەتی هەرێم بە تەواوی شکستیهێناوە و داهاتەکەی لە خزمەتی شەخس و حزب و بنەماڵە سیاسییەکاندایە و بون و نەبونی وەزیرێک هیچ لە گوزەرانی خەڵک و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ناگۆڕێت.
فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، گۆڕین و پێداچونەوە بەسەرجەم گرێبەستەکان و نەهێشتنی گەندەڵیی و بڕینی دەستی حزب و شەخس لەو سامانە نیشتمانییەی خەڵکی کوردستان و بەکارهێنانەوەی داهاتەکەی لەبەرژەوەندی خەڵک و بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، لە پێشترە وەک لە بون و نەبونی وەزیرێک.
هاوکات لای خۆشیەوە شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتو له په‌رله‌مانى كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند" وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتو ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌بن، به‌ڵام ده‌نگ به وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان ناده‌ن، پێیان وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئێستا وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆسه و گرێبه‌سته‌كانی پێشووی نه‌وت له هه‌رێم كوردستان درێژه به‌كاره‌كان ده‌دات و ئه‌وه‌ش هیچ ناگۆڕێت له ره‌وشه‌كه تا پڕۆسه‌ی نه‌وت به‌ته‌واوی چاكسازی تێدا نه‌كرێت.
له باره‌ی سیڤی كاندیده‌كه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو وتویەتی" ئه‌مرۆ سیڤی كاندیده‌كه هاتۆته په‌رله‌مان و پێویست بوو، زووتر سیڤی بۆ په‌رله‌مان بنێردرێت تا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بكرێت و بزانرێت كار‌و به‌رنامه‌ی چییه بۆ پڕۆسه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".