پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" ئێوارهی ئهمڕۆ له قەزای کەلار لهروداوێكی هاتوچۆدا دوو ئافرهت گیانیان لهدهستدا".
مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر شەقامی پشتێنەیی شارۆچكەی كەلار ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی تۆیۆتا پیكاپ و نیسان مینی پاص ڕوویدا".
ڕاشیگەیاند" لەئەنجامی ڕووداوەكەدا دوو ئافرەت بەناوەكانی (مەنار سۆما سیروان) لەدایكبووی 2011 و (عایشە خورشید احمد) لەدایكبووی 1962 گیانیان لەدەستدا".
ئاشكراشی كرد، كە دوو كەسی دیكەش بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.