په‌رله‌مان داوا ده‌كات موچه‌ی پێشمه‌رگه بدرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان لە پەیامێكدا داوا ده‌كات كه به زووترین كات موچه‌ی مانگی 5 پێشمه‌رگه بدرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوا ده‌كات كه به زووترین كات موچه‌ی مانگی 5 پێشمه‌رگه بدرێت، چونكه ئه‌وان گیانی خۆیان فیدا ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری له وڵات، بۆیه نابێت و ناكرێت مناڵه‌كانیان له‌ماڵه‌وه بێ پاره بن.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامێك له لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
پێشمه‌رگه پارێزگاری خاكی هه‌رێمی كوردستانه و گیانی خۆی به‌خت ده‌كات، بۆیه نابێت و ناكرێت خێزان و ماڵ و مناڵه‌كانیان بێ پاره بن، هه‌ر بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوابخات و به زوترین كات مووچه‌ی هێزی پیشمه‌رگه بۆ مانگی 5 دابه‌شبكات و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له سه‌نگه‌ری به‌رگریدان مووچه‌كانیان بۆ به‌رن بۆ خێزان و كه‌س و كاره‌كانیان.
د. عزت سابر ئیسماعیل
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهینان
له په‌رله‌مانی كوردستان
PM:02:17:11/06/2014