ئاسیاسێڵ لە پرۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە هەنگاوی نوێ دەنێت

وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە جێبەجێدەکرێت، کەرەستەکانی دامەزراندنی ٣٧ خاڵی ئاگرکوژێنەوە لەسەر روبەری ٢٠٠ دۆنمی پرۆژەکە دابینکرا.


عەبدوڵا حەسەن وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، قۆناغێکی نوێ لە  پڕۆژەی یٔاسیاسێڵ بۆ سەوزکردنی چیای گۆیژە دەستیپێکردوە، کە خۆی لە دابینکردنی کەرەستەکانی  دامەزراندنی ٣٧  خاڵی یٔاگرکوژێنەوە لەسەر روبەری ٢٠٠ دۆنمی پرۆژەکە دەبینێتەوە.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار لەسەر یٔەرکی کۆمپانیای یٔاسیاسێڵ جێبەجێدەکرێت، تاکو یٔێستا ٢٢ هەزار نەمام نێژراوە، سیستمی یاودێری پێشکەوتوو دانراوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرپەرشتی گەشەکردنی نەمامەکان دەستەبەرکراوە.


لەیٔێستادا ئاسیاسێڵ، خاوەنی گەورەترین پرۆگرامی سیستماتیک بۆبەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە لە عێراقدا.


PM:07:07:06/01/2021