بایدن بۆ ترامپ: لە تەلەفزیۆنی نیشتمانیەوە دەربکەوەو کۆتای بەم دۆخە بهێنە

جۆ بۆیادن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەبارەی داگیرکردنی بینای کۆنگرێسەوە لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە، وتی" سەرۆک ترامپ بە ئەرکی دەستوری خۆت هەڵسەو لە تەلەفزیۆنی نیشتمانییەوە دەربکەوەو کۆتایی بەم دۆخە بهێنە".

 

جۆ بایدن وتیشی " من تووشی شۆک و نیگەرانی بووم کە خۆپیشاندەران چوونە سەر بینایەی کۆنگرێس، ئەمە خۆپیشاندان نییە، ئەمە هەڵگڕانەوە".

 

" خۆپیشاندەران پەرلەماری بیناو پاسەوانەکانیان داو پەنجەرەو کەلوپەلەکانیان شکاند".( بایدن رایگەیاند).

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بەکاتی وانشنتۆن خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ترامپ بینایەی کۆنگرێسیان داگیرکردو کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسیان داگیرکرد.

 



AM:12:24:07/01/2021