وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" بەمزوانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادە دەكرێت و كاتی دابەشكردنی رادەگەیەنرێت".
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و دڵنیایان دەکەنەوە کە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت دابینکردنی موچەیە و بەمزووانەش وادەی دابەشکردنی ئاشکرادەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکارید دەکات و هەرکات داهاتی پێویست ئامادەبوو ئەوکات دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
لەسەر ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم جوتیار عادل وتی" ئەوان لەسەرەتاوە ئامانجی سەرەكییان رێككەوتن بووە لەگەڵ حكومەتی عێراق، مەرجەكانیشی لەچوارچێوەی دەستور جێبەجێكردووە لەرادەستی نەوت و ٥٠%ی خاڵە سنورییەكان".
دەشڵێت" وەکو حکومەتی هەرێم ئامادەین هەموو مەرجەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجە جیبەجێ بکەین".
ناوبراو ڕاشیگەیاند" دەیانەوێت داهاتی دەروازە سنوورییەکان رێکبخەنەوە و قاچاخچێتیش لە خاڵە سنوورییەکان بنەبڕ بکەن".