عەساف گۆرانی بۆ فیفا دەڵێت

محەمەد عەسافی گۆرانبێژی فەلەستینی و براوەی وەرزی دووەمی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ بەشداری ئاهەنگی كردنەوەی خولی 64 كۆنگرێسی فیفا دەكات.
بەئامادەبونی نوێنەری زۆرێك لە وڵاتانی جیهانی ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی ناسراو بە فیفا خولی 64 كۆنگرێسی فیفا دەكات لە شاری ساوپاولۆی بەرازیل دەستی بە كارەكانی كرد و، محەمەد عەسافیش بە وتی گۆرانییەك بەشداری كرد.
ئەو گۆرانییەی محەمەد عەساف پێشكەشی كرد ناوی عەساف 360 و تایبەت بەم بۆنەیە تۆماری كردووە، لەلایەن رۆدنی جیركینز بەرهەمهێنراوە كە یەكێكە بەرهەمهێنەرە بەناوبانگەكانی ئەمریكا و خاوەنی چەندین خەڵاتی گرامییە.
ئەو ئاهەنگەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆی لە چەندین كەناڵی جیهانیەوە پەخش كراو، زیاتر لە ملیارێك بینەری هەبووە لە سەرتاسەری جیهاندا.




PM:02:51:11/06/2014