فەیروز کۆرۆنای بە سووکی گرتووە، بەلآم تەندروستی باشە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب، فەیروز دەکرێت، بەلآم کچەکەی رەتیدەکاتەوە کە دۆخی خراپ بێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دوای کۆچی دوایی ئەلیاس رەحبانی باس لە تووشبوون و تێکچوونی باری تەندروستی فەیروز دەکرێت، بەلآم کچەکەی ریما رەحبانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نیشانەیەکی کەم لە  ڤایرۆسەکە لە جەستەی دایکیدا، فەیروز دەرکەوتووە، خۆی کەرەنتینە کردووەو باری تەندروستی باشە.

 

هەروەها ئاژانسی میدیای نیشتمانی لوبنان رایگەیاند "هەواڵی خراپی دۆخی تەندروستی فەیروز راست نییەو داوا دەکات خەڵک بەو پڕوپاگەندانە بڕوا نەکەن".

 

 



PM:08:03:07/01/2021