ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی قرگە دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت" ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی قڕگە ماڵەكانی سەروو فولكەی شاری سپی دەكەنەوە،كە دەكەونە سەر فیدەری (۲۷٠) سبەینێ شە‌ممە پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت، بۆیە لە كاتژمێر (٧ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان". 

ئاشكراشیدەكات، ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

PM:02:08:08/01/2021