لە چەمچەماڵ ئه‌مشه‌و، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه، كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شەڕەکە لە گەڕەکی راپەڕین بووە، ئەو کەسەی کوژراوە ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵه، دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ٥٢ ساڵه و ئه‌وی دیكه‌شیان ١٩ ساڵانه و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
دوای رووداوەکە هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و كۆتایی به‌شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كه هاتوه، بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
هەروەها هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه و گه‌ڕان به‌دوای بكه‌رانی ئه‌و روداوه و بكوژه‌كاندا به‌رده‌وامه.