به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه، بەپێی خشتەکە" ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن ٢(چوار) تووشبووی كۆرۆنا داخڵكراون، كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته ٣٩ تووشبوو كه 28 تووشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ٢ تووشبوو له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردان، ١٩ توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٩ توشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان.
هەروەها هاتووە ٧ تووشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه‌و چاکبوونەتەوە.