دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩١ ملیۆن و ٣٦٩ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩١ ملیۆن و ٣٦٩ هەزار و ٤٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٩٥٤ هەزارو ٤٩٤ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٣ ملیۆن و ٨٢٩ هەزار و ٢٦٢ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٣ ملیۆن و ١٤٣ هەزارو ١٩٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٨٥ هەزارو ٢٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٣ ملیۆن و ٦٨٠ هەزارو ٤٦١ تووشبووش چاکبوونەتەوە.


AM:09:10:12/01/2021