كەركوك.. لەشەڕی پێشمه‌رگه‌ و سوپای‌ عێراقی پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا

لە شارەدێی تۆپزاوای سەر بە پارێزگای کەرکوک هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی روبەڕوی یەکتربونەوەو به‌ڕێوبه‌ری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ یاچی- ش رایدەگەیەنێت"لەو پێکدادانەدا پیشمەرگەیەک دەستدا".

عه‌مید رزگار ته‌په‌لو، به‌ڕێوبه‌ری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ یاچی‌، بە (سبەی) راگەیاند: ئەمڕۆ لە شارەدێی تۆپزاوای سەر بە پاریزگای کەرکوک هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی روبەڕوی یەکتر بونەتەوەو لە ئێستاشدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداو دانەیەکی دیکەش بریندار بوە.

وتیشی: هۆکاری سەرەکی دروسبونی پێکدادانەکەی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق، بە هۆی تێگنەگەیشتن و لێکحاڵی نەبونەوە بوە.
 هاوکات سەرچاوەیەک- یش لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە (سبەی) راگەیاند: شەڕەکە لە نیوان سوپای عێراقی و هێزی پێشمەرگەدا بەردەوام بوە تا بەتەواوەتی سوپای عێراقی لە ناوچەکەدا کشانەوەتەوە و لە ئەنجامیشدا باره‌گای‌ لیوای‌ (15) ی‌ سوپای‌ عێراقی‌ له‌لاین هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرا.

شاره‌دێی تۆپزاوا سه‌ر بە ناحیه‌ی‌ یایچیه‌ و سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كوردن كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ (1000) خێزان ده‌بێت.



PM:04:29:11/06/2014