دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٢ ملیۆن و ٨٢٧ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٢ ملیۆن و ٨٢٧ هەزار و ٣٩٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٩٨٨ هەزارو ٣٩٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٤ ملیۆن و ٨١٧ هەزار و ٥٠٣ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٣ ملیۆن و ٦١٦ هەزارو ٣٤٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٩٣ هەزارو ٩٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٣ ملیۆن و ٩٧٥ هەزارو ٦٣٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

AM:09:08:14/01/2021