سەرکردە عێراقیەکانن بە کوردیشەوە لەماڵی جەعفەری کۆدەبنەوە

‌ئەرشیف
له‌ماڵی‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ له‌ به‌غدا سەرکردە عێراقییەکان بەبەشداری کوردیش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داگیرکردنی موسڵ و ناوچەیەکی زۆری شارە سونییەکان کۆدەبنەوە. 
ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە کە ئیبراهیم جەعفەری سەرکردەی رەوتی چاکسازی نیشتمان دەستپێشخەری کۆبوونەوەیەکی لەماڵەکەی خۆیدا کردووە بۆ سەرکردە عێراقییەکان و کوردیش بانگهێشتنامەی پێگەیوە، هاوکات سەرکردە سونەکانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
بەپێی هەواڵەکە لەلایەن پارتیەوە د. رۆژ نوری شاوەیس، لەلایەن یەکێتیەوە د. بەرهەم ساڵح، بە نامەی رەسمیش گۆڕان بانگهشتی ئەو کۆبوونەوەیە کراوە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە کێ لە گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
دویێنێ ١٠-٦ لەماڵی جەعفەری کۆببەنەوەیەکی بچووککراوە لەنێوان جەعفەری و چەند بەرپرسێکی کوردا کرابوو بۆ خۆئامادەکردن بۆ کۆبوونەوەی ئەمرۆ، لایەنی یەکێتی فریاد رەواندوزی و د. خێرووڵا بەشداربووبوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی" پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا بەیانێکی هاوبەش دەرچێت وەک هەڵوێستێكی هاوبەش لەسەر هێرشەکانی (داعش).



PM:06:54:11/06/2014