وەزیری بەرگری تورکیا گەیشتە هەولێر

کەمێک پێش ئێستا خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سەربازی وڵاتەکەی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

هەربەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ هەرێم بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەمنی نێوان هەرێم و تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ بکات.

 

هاتنی خلوسی ئاکار لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبوه‌وه‌. 



PM:09:40:18/01/2021