دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٩٦ ملیۆن و ٦٧٤ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٦ ملیۆن و ٦٧٤ هەزار و ٧٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو یەک ملیۆن و ٦٧ هەزارو ٢٦٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٦٧ ملیۆن و ٦٤٧ هەزار و ٨٧٩ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٤ ملیۆن و ٨٠٦ هەزارو ٩٦٤ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤١١ هەزارو ٤٨٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٤ ملیۆن و ٧٨٦ هەزارو ٨٥٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

AM:09:18:20/01/2021