لە هەولێر چالاكوانێكی مەدەنی لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو برینداركرا

شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند كەسێکی نەناسراو هێرش دەكرێتەسەر چالاكوانی مەدەنی هاوڕێ‌ كوردی و بەتووندی بریندار دەكرێت.

 

کاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی رابردوو لە سەر رێگای توڕەق لە شاری هەولێر لەلایەن دوو كەسی نەناسراوەوە هێرشكرایە سەر چالاكوان (هاوڕێ كوردی)، بە سەختی بریندارکرا. 

 

بەپێی زانیاریەكانی (سپی)، ئەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر چالاكوانەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم دەبلیو)یان پێبووە، دوو كەس بوون و پێیانوتووە "واز لە زماندرێژی ناهێنێت"، پاشان دوو کەسەکە مۆبایل و جزدانەکەی کە ناسنامە و بڕە پارەیەکی کەمی تێدا بووە بردویانە.

 

ئەو چالاكوانە لە كاتێكدا لە ماڵ چووەتەدەرەوە بۆ كڕینی پێداویستی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی (هاوڕی کوردی) جێگیرە. 



AM:11:01:20/01/2021