جۆ بایدن ١٥ بڕیار واژو دەکات




لەگەڵ تەواوبوونی مەراسیمی دانانی جۆ بایدن بەسەرۆکی ٤٦ هەمینی وڵاتی ئەمەریکا، یاریدەدەرەکانی ئاشکرای دەکەن کە ١٥ بڕیار دەستبەجێ واژوو دەکات.

 
یاریدەدەرەکانی سەرۆکی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن کە دوای سوێندخواردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ١٥ بڕیار واژوو دەکات کە سەرۆکی پێش ئەو، ترامپ بڕیاری لەسەر دەرکردوون و بەشێک بووە لە سیاسەتی ئەو، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی دەستپێکی سیاسەتێکی نوێ و کاری سەرۆکێکی نوێ.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند کە ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆکی ئەمەریکا، بایدن ژمارەیەک بڕیاری پراکتیکی دەردەکات لە بارەی ژمارەیەک قەیرانەوە، وەک ( کۆرۆنا، دۆخی ئابوری، گۆڕانکاری کەشوهەوا، جیاکاری رەگەزپەرستی ).


لەو بڕیارانە: بەستنی کەمامە لە دامەزراوە فیدراڵیەکان و فەرمانبەرانی فیدراڵی و دامەزراندنی نووسینگەیەک بۆ رووبەربوونەوەی کۆرۆنا.

 
یەكێک لەو بڕیارانەی تریش گەڕانەوە دەبێت بۆ رێککەوتنامەی پاریس بۆ کەشوهەوا.

 
هەروها بایدن بڕیاری تایبەت بەکۆچ هەڵدەوەشێنێتەوە،کە لەم نێوەشدا رێگادان بە هاتوچۆی  هاوڵاتیانی وڵاتە ئیسلامییەکان دەگرێتەوە، هەروەها راگرتنی کار لەسەر دروستکردنی دیوارلەسەر سنوری مەکسیک. 

 
یەکێک لەو بڕیارانەی تریش گەڕانەوە بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ترامپ لەو رێکخراوە  جیهانییە کشایەوە.


هەروەها ئەمەریکا کاردەکات لەسەر ئەوەی کە حوسیەکانی یەمەن لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە.


لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بایدن بەڵێنی داوە کە بگەرێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی نوێ، ئەنتۆنی بلینکین رایگەیاندووە کە ئەمەریکا بڕیارێکی بەپەلە دەدات کە ئایا دەگەرێتەوە بۆ رێککەوتنەکە کە ساڵی ٢٠١٥ واژوو کراوە.

 


PM:07:29:20/01/2021