مستەفا کازمی هەڕەشە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لەگەڵ دوورخستنەوەی چەندین بەرپرسی ئەمنی لە پۆستەکانیان لە بەغدا پایتەخت، هەڕەشەش دەکات و دەڵێت " تۆڵەیەکی بە‌هێز و لەرزێنەر دەکەنەوە".


مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، هەریەک لە بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی بەغدا، بەرپرسی بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی بەغدا و فەرماندەی گشتی پۆلیسی فیدڕاڵی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.


  
  
هەروەها،  سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا ڕایگەیاند، "گەلی ئێمە خۆڕاگریی خۆی سەلماندووە دژ بە تیرۆری داعشی تەكفیری، ئیرادەی ژیان لای كەسوكارمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شوێنی تاوانەكەی باب الشرقی پەیامێكی پڕ لە جوامێری و تەحەدای بێوێنەبوو".

 
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تۆڵەمان بۆ ئەو خوێنە پاكانە توند و لەرزێنەر دەبێت و دەبینن چۆن بەرەنگاری تاریكی دەبینەوە."  

 
 لەدوو تەقینەوەی ئەمڕۆدا پێنج شەممە لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا ٣١ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دی برینداربوون. 
  

 


PM:11:58:21/01/2021