وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" مەسعود بارزانی ته‌نها له ژوره‌كه‌ی خۆی دا‌نیشێت و هیچیش نه‌ڵێت، ئه‌وان سڵی لێده‌كه‌نه‌وه و ده‌یان هه‌زار دۆلار له‌ڤیدیۆ و پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌یه‌ك خه‌رجده‌كه‌ن كه ئامانجه‌كه‌ی لێدانه لهمێژوهكهی".
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئه‌وان ده‌زانن ناوی كێ ده‌هێنن، چونكه خۆیان باش لێیان ڕونه كێ له‌به‌رانبه‌ر چاوچنۆكی ئه‌وان كۆسپه، مێژوی بارزانی و خه‌باتی بارزان سه‌د داستانی ملنه‌دان و ته‌سلیم نه‌بونی تێدایه به دوژمنی زۆر گه‌وره و به‌هێز، ئه‌وه‌تا بارزانی ته‌نها له ژوره‌كه‌ی خۆی دا‌نیشێت و هیچیش نه‌ڵێت، ئه‌وان سڵی لێده‌كه‌نه‌وه و ده‌یان هه‌زار دۆلار له‌ڤیدیۆ و پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌یه‌ك خه‌رجده‌كه‌ن كه ئامانجه‌كه‌ی لێدانه له‌مێژوی بارزانی.
باسی لەوەشکردووە، ئه‌وانه‌ی هه‌رێمێكی لاواز و برسیكراو و گه‌مارۆدراو و په‌رته‌وازه‌یان ده‌وێت، سه‌دان ڕێگه‌ی بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یان تاقیكردۆته‌وه، بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازی ده‌ستی بۆ بردرا، خۆیان باش ده‌زانن له پردێ و سحێلا كێی ڕایگرتن و بیری خستنه‌وه تا له‌م خاكه‌دا هزر و ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌ی بارزان زیندوبێت خه‌ونی ئه‌وان هه‌ر خه‌ون ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و وتانەی هەورامانی له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ له میدیاكانی ئێران فیلمێكی دیكۆمێنتاری بڵاوكرایه‌وه، كه باس لە هاوكاریه‌كانی ئێران ده‌كات كاتێك رێكخراوی چه‌كداری داعش له هه‌ولێر نزیكبوه‌ته‌وه و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەهانای هه‌ولێرەوە چووە.