کۆمپانیای سۆمۆ بڕی نەوتی فرۆشراوی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی سەرجەم نەوتی فرۆشراوی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە کە ملیارێک و ٩٦ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات کراون و داهاتەکەشی ٤١ ملیار و ٧٥٥  ملیۆن دۆلار بووە. 


لەراگەیەندراوێکدا کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠بڕەکەی ملیارێک و ٩٦ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار بەرمیل بووە، بۆ هەر مانگێک بڕەکەی بە رێژەی ٩١ یەک ملیۆن و ٣٦٢ هەزار بەرمیل بوووە.

 
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە رۆژێکدا هەناردەی نەوت ٢ ملیۆن و ٣٦٢ هەزار بەرمیل نەوت بووە، کۆی داهاتی نەوت لە ساڵی رابردودا گەیشتوەتە ٤١ یەک ملیار و ٧٥٥ ملیۆن دۆلار، لە یەک مانگدا ٣ ملیار و ٤٧٩ ملیۆن دۆلار بووە.

 
بەپێی راپۆرتەکەی سۆمۆ نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوتی خاوی عێراق بە  ٣٨ دۆلارو ٨٦ سەنت بووە.


ئەو کۆمپانیایانەی کە نەوتی عێراقییان کڕیووە، وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، کۆمپانیا نەوتیەکانی چین و هیندستان لە پلەی یەکەمدان، پاشان کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پلەی دوەمدان. 

 


PM:12:42:23/01/2021