ئامارێکی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش هه‌زار و ٢٠٧ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٦٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا یەک ملیۆن و ٣٦٧ هه‌زارو ٣٢ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٧ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە". 

PM:02:45:23/01/2021