نرخی تمەنی ئێرانی بەهایەکی نزمی تۆمارکرد

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەم نرخی  دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەیانی دوێنێ شەممە گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی جێگیرە، هاوکات نرخی تمەنی ئێرانی دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار و ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٣٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٢٠٠ دینار، بەیانی دوێنێ بە ٦ هەزارو ٧٢٥ دینار بوو. 

AM:10:51:24/01/2021