ماوەی چوار ڕۆژە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو سێ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و هیچ نەخۆشێکیش گیانی لەدەستنەداوە". 
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ سێ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٢٧ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٢٢ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات دوو توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و هیچ حاڵەتێکی گیانی له‌ده‌ستدانیش لەوماوەدا تۆمارنەکراوە. 

PM:11:00:24/01/2021