نەخشەکەی داعش هەرێمی کوردستانیشی تیایە

‌نەصشەکەی داعش
داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) ئەو نەخشەیەی بڵاوکردەوە کە بەنیازە قەڵەمڕەوی دەوڵەتەکەی لەسەر دروستبکات و دەیانەوێت " هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریاو ئەردەن و لوبنان و فەلەستین دەگرێتەوە.
ناسراوترین رۆژنامەی کویەتی کە ناوی قەبەسە ئەو نەخشەیەی داعشی بڵاوکردۆتەوەو، دەڵێت" لەکاتێکدا کە داعش ناحیەی زلوعیەو معەتەسەمی گرتووە کە ٩٠ کم لە بەغداوە دوورن، هەروەها ناعیەی عوزیم و ١٧٥ کم باکوری بەغدای کۆنترٶڵکردووە".
ئەبو محەمەد عەدنانی وتەبێژی داعش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان بەردوامدەبن لە پێشڕەویدا بەرەو  بەغداو کەربەلاو نەجەف.
رۆژنامەکە باس  لەوە دەکات کە لەو پەرەسەندە خێرایانەدا هێزی پێشمەرگەی کورد دوێنێ بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی کەرکوکی کرد کە جێگایەکی جێ ناکۆکە.



PM:02:26:13/06/2014