بەپەلە..کۆبوونەوەیەک لەبەغدا بۆ لابردنی مالکی سازدەکرێت

وابڕیارە ئەمشەو سەرکردە شیعەکانی عێراق کۆبوونەوەیەک لە بەغدا بکەن بۆ لادانی مالکی.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لەبەغداوە بەسپی میدیای راگەیاند کە وابریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەماڵی ئەحمەد چەلەبی، سەرکردە شیعەکان کۆبوونەوەیەک سازبکەن بۆ قسەکردن لەسەر لادانی مالکی.
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو کۆبوونەوەیەیدا سەرکردە شیعەکان بەراشکاوی باس لەوە دەکەن کە مانەوەی مالکی مانای تێکچوونی تەواوی بارودۆخی تەواوی عێراق و " لەدەستدانی هەموو ئەو دەستکەوتانەی شیعەیە کە دوای رووخانی رژێمی پێشوو وەدەستهاتوون بە فیرۆ دەچن".
سەرچاوەکە وتیشی لەو کۆبوونەوەیەدا ئەگەر لایەنە شیعەکان سەرکەوتووبن لەلادانی مالکی" ئەوا دوای ئەو هەنگاوە هاوپەیمانی شیعە، پژاردەی حکومەتی فریاکەوتنی نیشتمانی لەگەڵ کوردو لایەنە سونە بەشداربووەکانی پرۆسەی سیاسی دەخەنە روو". 



PM:08:14:13/06/2014