بەپەلە.. بەهۆی تێكچونی دۆخی ئەمنی ئاگاداریەك ئاراستەی دانیشتوانی سلێمانی دەكرێت

‌سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو تێكچونی بارودۆخە ئەمنیەوە، رێگای هاتووچۆی نێوان شارەكانی كوردستان‌و ناوچەكانی تری عێراق زۆر مەترسیداربووە، هاوكات ئاگاداریەك ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەكات‌و داوایان لێدەكات سەفەركردن بۆ ئەو ناوچانە رابگرن.

دەقی داواكارییەكە: 
ئاگادارییەك لە پارێزگاری سلێمانییەوە
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی دەكەین، بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق، رێگەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی كوردستان و شارو ناوچەكانی تری عیراق زۆر مەترسیداربووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئەوەندەی بۆیان دەكرێت خۆیان لە سەفەركردن بۆ ناوچەكانی تری عیراق بەدور بگرن، ئەگەر ناچاریش بوون سەفەر بكەن، بەرێگەی فرۆكە گەشت بكەن و بەهەموو جۆرێك دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی رێگەی وشكانی و ئۆتۆمبێل، بۆ پاراستنی سەلامەتیان و دوركەوتنەوە لە ئەگەری بە بارمتە گرتنیان لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە...



AM:09:31:14/06/2014