بەهۆی گوللە هاوه‌نێكی سوات ژمارەیەك پێشمه‌رگه‌گیانیان لەدەستداو برینداربوون

‌هێزەکانی پێشمه‌رگه‌
لەشەڕ‌و پێكدادانی هێزەكانی سوات (سەر بەنوری مالیكی)‌و چەكدارەكانی داعش لە ناحیەی سەعدیە، گوللە هاوەنێكی سوات لەنێو هێزی پێشمەرگەدا كەوتەخوارەوە بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا‌و 15 دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بەسپی میدیای راگەیاند كە  لە نیوەرۆی ئەمرۆوە شەڕ لەنێوان هێزەكانی سوات‌و داعش دەستی پێكردوە‌و هێزەكانی سوات لە هەوڵی ئەوەدان شارۆچكەكە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی "هێزه‌كانی سوات هاوه‌نێكیان هاوێشتووه‌ته‌ داعش، به‌ڵام به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه‌ و به‌ناو هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و شه‌هیدێك و 15 برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه"‌.



PM:03:43:14/06/2014