پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بەهێز له شارۆچكه‌ی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان رویدا و ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
لە هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاواردا بڵاوکراوەتەوە، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌چوارڕێیانی شاره‌وانی قەزایی گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیایه روویدا و كوژراو برینداری لێكەوتووەتەوە.
هاوکات لە هەواڵەکەی ئاژانسی هاواردا ئەوەشخراوەتەڕوو: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا سێ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
تائێستا دیار نییە كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه بووه یاخود خۆكوژی بووه، لە ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێکۆڵینە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
گرێ سپی، ده‌كه‌وێته سه‌رسنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و له ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به توركیایه.