هیلاری و كچەكەی زنجیرە فیلمێك بۆ بەرخۆدانی "كچانی كۆبانێ" بەرهەم دەهێنن

هیلارى کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و چێڵسى کچى بڕیاریان داوە کە زنجیرە فیلمێک تایبەت بە کچانى شەڕڤانانى رۆژئاواى کوردستان، لەکاتى شەڕکردنیان لەدژى داعش بەرهەم بهێنن.

 

ماڵپەڕی هۆڵیود ریپۆرتەر بڵاویکردەوە، درامای (کچانی کۆبانێ) سەدان کاتژمێر لە چاوپێکەوتن و راپۆرتی مەیدانی لەبارەی ژنە شەڕڤانانی کۆبانێوە تۆمارکراوە، کە پاش بڵاوبوونەوەی چەکدارانی داعش دەرکەوتن و لە دژیان جەنگان و دیدگایەکی نوێی سیاسی تایبەت بە خۆیان سەپاند.

 

ماڵپەڕەکە ئاشکراشیکردووە کە، زنجیرە دراماكە لەڕێگەی كۆمپانیای (هیدن لایت)ەوە بەرهەم دەهێنن كە هیلاری كلینتۆن و چێڵسی كچی خاوەندارێتی ئەو كۆمپانیایە دەكەن.

 

هاوکات لای خۆشیەوە هیلاری لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە" کچانی كۆبانی گێڕانەوەیەكی نائاسایی ژنانی تێكۆشەرە كە لە پێناو دادپەروەری و یەكسانی دەجەنگن".



PM:12:23:26/01/2021