دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر لە دەوروبەری سنووری نێوان عێراق و سووریا رویدا و لە پارێزگای دهۆکیش هەستی پێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بوومەلەرزەیەک بەهێزی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر و بە قوڵایی ١٠ کم لەدەوروبەری سنوری نێوان عێراق و سوریا تۆماركراوه".
بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی شاری دهۆک هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە و ماوەی چەند چرکەیەکی کەم بەردەوام بووە.