قه‌ره‌زاوی مه‌رجه‌عی
سونه‌کانی جیهان فه‌تواکه‌ی سیستانی مه‌حکوم ده‌کات و ده‌ڵێت " ئه‌و شۆرشه
گه‌وره‌یه‌ی سونه دژی ئه‌و ژێرده‌سته‌یه‌یه که شیعه به‌سه‌ر سونه‌یدا سه‌پاندووه".
له لێدوانێکیدا
له‌سه‌ر فه‌تواکه‌ی سیستانی که‌داوای له شیعه کرد چه‌ک هه‌ڵگرن دژی داعش، قه‌ره‌زاوی
که سه‌رۆکی زانایانی سونه‌یه له جیهاندا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی له‌عێراق رووده‌دات،
شۆڕشی گه‌وره‌ی سونه‌کانه له ئه‌نجامی دژایه‌تیکردن‌و زوڵم و په‌راوێزخستنی ئه‌وانه‌وه
هاتۆته ئاراوه".
قه‌ره‌زاوی ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌کات که فه‌تواکه‌ی سیستانی هه‌ڵگێرسێنه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیه.
هاوکات باس له‌وه‌ش
ده‌کات که ئه‌م بارودۆخه ئه‌نجامی سیاسه‌تی شکستخواردوی مالکییه که عێراقی گه‌یاندۆته
ئه‌م حاڵه‌ته.