گەشتی ئاسمانی سلێمانی-بەغداد لەرۆژێكدا دەبێتە چوار

بەبڕیارێك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ژمارەی گەشتەكانی لەرۆژێكدا بۆ چوار گەشت زیاد دەكات.
بەهۆی ئەو تێكچونی دۆخە ئەمنیەی ماوەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە، لەئێستا مەترسی لەسەر هاتوچۆ لەرێگای وشكانیەوە دروستبووەو بەوهۆیەشەوە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان (سلێمانی-بەغداد) لەرۆژێكدا بۆ چوار گەشت زیاد دەكات.
دوێنێش لە پەیامێكدا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی داوای لەهاوڵاتیانكرد گەشتكردن بۆ شارەكانی ناوەڕاست‌و خواروی عێراق كەم بكەنەوەو ئەگەر گەشتیشیانكرد لەرێگەی فڕۆكەوە ئەنجامی بدەن.



PM:12:13:15/06/2014