پەیەدە ئامادەیە دیلەکانی داعش بەکچانی ئێزیدی بگۆڕێتەوە

هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلێم رایگەیاندووە کە ژمارەیەک دیلی داعشیان لایە، ئامادەن بیگۆڕنەوە بە کچانی ئێزیدی و پێشمەرگە دیلەکانی لای داعش.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی و بەرپرسانی تری ی رایگەیاندووە کە ئەوان نزیکەی ٣٠ دیلی داعشیان لایە ئامادەن بیگۆڕنەوە بە ئێزیدییەکان بەتایبەتی ئافرەتەکانیان و ئەو دیلانەی پێشمەرگە کە لەلایەنە.

لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا چەکدارانی داعش شاری شەنگال و شارۆچکەو گوندەکانی ئێزیدیەکانیان کۆنترۆڵکردو بە هەزاران ئافرەت و پیوا منداڵیان بەدیلی گرتو هەندێکیان لێ کوشتن و ئافرەتەکانیان وەک سەبایا هێشتۆتەوە لای خۆیان.



AM:10:37:15/10/2014