میرا عەلی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی کورد "میرا عەلی" نوێترین کلیپی بەناوی (شایی) بڵاوکردەوە.

میرا لە هەژماری تایبەتی  خۆی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردۆتەوەو کە بۆ جەژنی ڕەمەزان ئامادەی کردبوو.

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.




PM:08:29:02/06/2019